هەواڵی کوردستان ئێستا

هۆشداری دەدڕێت له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی ئا‌په‌كان

هۆشداری دەدڕێت له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی ئا‌په‌كان
هۆشداری دەدڕێت له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی ئا‌په‌كان

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لێکۆلەرانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەمەریکایی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند بەلایەنی کەم دەیان ئاپی مۆبایل بە ناوی چاودێری کردنی پەیوەندییەکان، هاوشێوەی ئەو سوفتوێرەیە بۆ چاودێری کردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کراوە، دانراون و ئەم ئاپانە بە مەبەستی دزینی زانیاری بەکارهێنەرانیان دانراون.

لێکۆلەران لە بنکەیەکی لێکۆڵینەوەی دیجیتاڵی کالیفۆرنیا دەڵێن ئەو بەرنامانە کاتێک لە ئامێرەکەدا دادەگیرێن، دەستدەکەن بە کۆکردنەوەی زانیارییەکانی ناو ئامێرەکەو دانانی زیانامێرەکان (ماڵوێر) لە ناو ئامێرەکەدا و بەو ڕێگەیەش زانیارییە تایبەتەکانی بەکارهێنەر وەکو زانیاری بانکی دەدزێت.

دەزگای ئەنۆملی بۆ لێکۆڵێنەوە وتووشیه‌تی بەرنامە ساختەکانی بەناوی COVID-19 بە ڕێگای کەناڵێکی فەرمی وەکو Google Play Store بڵاو نابێتەوە بەڵکو بە ڕێگای بەرنامەکانی تر یاخود ئەو ماڵپەڕانەی کە هاندەرن بۆ داگرتنی بەرنامە بڵاودەبنەوە.

کۆمپانیاکە رایگه‌یاند " ئەو لایەنانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن بەردەوام دەبن لە کۆپی کردنی بەرنامە ڕاستەقینەکان و سود لە نێوەکەی وەردەگرن کە ئێستا زۆر بڵاو بۆتەوە. کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی COVID-19 وای کردووە نێوەکە لەلایەن خەڵکی زۆرە بناسرێتەوە و بەهۆی ترسیشیان لە پەتاکە دەیانەوێت زانیاری زیاتریان دەستبکەوێت. بۆیە دەکەونە داوی ئەو جۆرە بەرمانە ساختانەوە."

ئەو بەرنامانەی کە چاودێری پەیوەندییەکان دەکەن لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دروست کراون، بە ڕێگای تەکنالۆژیای تەلەفۆنە زیرەکەکان چاودێری ئەوە دەکرێت کەی بەکارهێنەرەکە لەگەڵ کەسێکدا لە پەیوەندی دابووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای توش بووە. چەندین جۆری تەکنەلۆژیاش بۆ ئەم بەرنامانە بەکاردێت لە ناویاندا چەند جۆرە سیستمێک کە لەلایەن چالاکوانانی تایبەتمەندییەکانەوە ڕەخنەیەکی زۆری لێگیراوە.

نێوەندی لێکۆڵینەوەی ئەنۆملی بنکە لە کالیفۆرنیا دەشڵێت لە ئێستادا زیانامێرەکانی ئەو بەرنامە ساختانە لە ئەرمینا، برازیل، هندستان، کۆلۆمبیا، ئیندۆنسیا، ئێران، ئیتالیا، کیرغیزستان، ڕوسیا و سینگاپور بڵاو بوونەتەوە.