English | عربي

ناڕه‌زایی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی به‌رده‌وامه‌ دژی شێوازی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


ناڕه‌زایی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی به‌رده‌وامه‌ دژی شێوازی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

2019/06/23 | 11:40

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ جارێكی دیکە گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.له‌ گردبونه‌وه‌كه‌یاندا خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز كرده‌وه‌ و داوایان كرد، قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی پرسیاره‌كان و كه‌م وكوڕیه‌كانی ئه‌زمونه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ.

محه‌مه‌د كه‌ریم، یه‌كێك له‌ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمه‌ هاتوینه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، نامانه‌وێت ره‌نج و ماندوبون و شه‌ونخونیمان به‌فیڕۆ بڕوات، ئه‌مساڵ هه‌ڵه‌ی زۆر له‌ پرسیاره‌كان هه‌بو، له‌ بابه‌تی بیركاری و بابه‌تی دیكه‌ی زانستی پێویستمان به‌ كات و مه‌سوه‌ده‌ هه‌بو بۆ شیكاری پرسیاره‌كان كه‌چی پێویستیه‌كان دابین نه‌كرابون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا ده‌كه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی هه‌ڵه‌ هه‌بوه‌ و پێویستیه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ فه‌رهه‌م نه‌كراوه‌ قه‌ره‌بو بكرێینه‌وه‌، كۆنمره‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوازده‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان داببه‌زێنرێت".هاوکات له‌ گردبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خوێندكاران وه‌ك ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خوێندكاران چه‌ند كتێبێكی پرۆگرامه‌كانی خوێندنیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سوتاند.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/82362019xopishnae







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending