هەواڵی کوردستان ئێستا

پیۆنگیانگ : ئەمەریکا مافی ئەوەی نیە قسە لەسەر کاروباری تایبەتی دوو کۆریاکە بکات

پیۆنگیانگ : ئەمەریکا مافی ئەوەی نیە قسە لەسەر کاروباری تایبەتی دوو کۆریاکە بکات
پیۆنگیانگ : ئەمەریکا مافی ئەوەی نیە قسە لەسەر کاروباری تایبەتی دوو کۆریاکە بکات

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی كۆریای باكور دەستوەردانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریاکە کاردەکاتە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە

پیۆنگیانگ رایگه‌یاند: ئەمەریکا مافی ئەوەی نیە قسە لەسەر کاروباری تایبەتی دوو کۆریاکە بکات، وتیشی ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بە باشی بەڕێوەبچێت ئەوا پێویستە هێمنی بپارێزێت.

ئەم ڕاگەیاندراوەی کۆریای باکوور دوای ئەوە دێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نائومێدی خۆی دەربڕی لە بڕیارەکەی کۆریای باکوور بۆ ڕاگرتنی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندیی لەگەڵ کۆریای باشووردا.

کوون جۆنگ بەڕێوبەری کاروباری ئەمەریکا رایگه‌یاند " ئەگەر ئەمەریکا دەستوەربداتە کاروباری ئەوانی دیکەوە و خەریکی کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی نەبوو کە لە ئێستادا بە خراپترین ڕەوشدا تێدەپەڕێت، ئەوا ڕووبەڕووی شتێک دەبێتەوە مامەڵەکردن لەگەڵیدا قورس دەبێت."

راشیگه‌یاند " ئەوە باش دەبێت نەک تەنها بۆ بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا بەڵکو بۆ ئەوەش کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەباشی بەڕێوەبچێت."