هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٤٠ دۆلار

نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٤٠ دۆلار
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٤٠ دۆلار

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٤٠ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤١ دۆلار و ٩٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٤١ دۆلار و ٧٣ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٣٥ی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت سەدا ٣،١٦ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە، ٤٠ دۆلار و ٤١ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ئیدارەی زانیارییەکانی وزە لە ئەمریکا زانیاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی خاو لەو وڵاتەدا، سەدا ١،١ کە دەکاتە ٥،٧ ملیۆن بەرمیل زیادبوونی بەخۆوەبینیوە و گەیشتووەتە، ٥٣٨،١ ملیۆن بەرمیل.

لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکانی نەوت ١،٧ ملیۆن بەرمیل کەم بکات، یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٢،١ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە.

بەوته‌ی چاودێرانیش بەرزبوونەوەی یەدەگەکانی نەوت لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاست بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو کاڵا ستراتیجییە.

هەروەها ئەو نیگەرانیانەی سستی گەشەسەندنی ئابووریی وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئابووری چین و ئەمریکا دروستی کردوون رۆڵیان هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.