English | عربي

گەرمیان.. ژن و مێردێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا


گەرمیان.. ژن و مێردێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا

2019/06/23 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)-  

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کفری - ناحییەی سەرقەڵا ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 23/6/2019، لەسەر ڕێگای کفری - ناحییەی سەرقەڵا ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان دەبڵ - نیسان پاتڕۆڵ ڕوویدا لەئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان دەبڵەکە گیانیان لەدەستدا، کە ژن و مێردبوون و دانیشتووی ناحییەی سەرقەڵان بەناوەکانی (عدنان فتاح محمد) لە دایکبووی 1964 و (سویبە احمد سعید) لە دایکبووی ساڵی 1945.

ڕوونیشکراوەتەوە، هەر لە ڕووداوەکەدا کەسێکی تری نێو نیسان پیکابەکە و لەگەڵ شۆفێر و سێ سەرنشینی نیسان پاتڕۆڵەکەش برینداربوون و لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوەو شۆفێری نیسان پاتڕۆڵەکەش بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending