هەواڵی کوردستان ئێستا

رێكخراوی تەندروستی جیهانی، داواى هه‌ڵپه‌ساردنى مەراسیمی حەجى ئه‌مساڵ ده‌كات

رێكخراوی تەندروستی جیهانی، داواى هه‌ڵپه‌ساردنى مەراسیمی حەجى ئه‌مساڵ ده‌كات
رێكخراوی تەندروستی جیهانی، داواى هه‌ڵپه‌ساردنى مەراسیمی حەجى ئه‌مساڵ ده‌كات

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە سعودیە دەكات مەراسیمی حەجی ئەمساڵ ئەنجامنەدرێت، بەڵام سعودیە هێشتا بڕیاری نەداوە لەوەی ئەمساڵ بەتەواوەتی حەج رادەگرێت، یان تەنیا رێگە بە ژمارەیەکی کەم خەڵک دەدات حەج بکەن.

لە راگەیەندراوێكدا، نووسینگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگه‌یاند، بۆ دواخستن و ھەڵپەساردنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، لەگەڵ سعودیە لە گفتوگۆدان و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی سێ سەرچاوە کە قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە، سعودیە بیرلەوە دەکاتەوە ئەمساڵ تەنیا ژمارەیەکی سیمبوولی موسڵمانان رێگەیان پێبدرێت حەج بکەن، ئەو رێوشوێنانەش لەپێناو رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا.

تاوەکو ئێستا حکومەتی سعودیە راگەیەندراوی لەبارەی چارەنووسی حەجی ئەمساڵ بڵاونەکردووەتەوە.