English | عربي

وەزیری دارایی عێراق بەشداری لە کۆبونەوەی لەناکاوی کۆمکاری عەرەبی دەکات


وەزیری دارایی عێراق بەشداری لە کۆبونەوەی لەناکاوی کۆمکاری عەرەبی دەکات

2019/06/23 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لە قاهیرە کۆبونەوەی لەناکاوی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت و وەزیری دارایی  وەک نوێنەری عێراق بەشدارە.نوسینگەی وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی لەقاهیرەی پایتەختی كۆماری میسر، بەشداری كۆبونەوەی لەناكاوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كرد كە لەبارەی دابینكردنی چارەسەری گرفتی ئارامی و ئاسایشی جیهانی و پاڵپشتیكردنی بودجەی دەسەڵاتی فەڵەستین و بەرەنگاربونەوەی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە دەسەڵاتی داگیركاریی بەسەر گەلی فەڵەستین سەپاندویەتی رێكخرابو.لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕونکراوەتەوە،"بۆ بەشداریكردن لەم كۆبونەوەیە ئێمە گەیشتینە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ دوپاتكردنەوەی هاوهەڵوێستیمان لەگەڵ برا و هاوكارانم لە وەزیرانی عەرەب و بەهەمو شێوەیەك پاڵپشتی ئەم كۆبونەوەیە دەكەین، دوپاتیشی دەكەینەوە كە هەڵوێستمان بۆ پاڵپشتیكردنی كەیسی فەڵەستین وەكو خۆیەتی بەو پێیەی كە پرسێكی عەرەبی و چارەنوسسازە"








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending