هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ سلێمانى گیانیانله‌ده‌ستدا

پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ سلێمانى گیانیانله‌ده‌ستدا
پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ سلێمانى گیانیانله‌ده‌ستدا

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان گیانله‌ده‌ستدانى پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناى له‌ سلێمانى راگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، پێنج تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٨٠ و ٧٨ و ٧٠ و ٦٩ و ٤٨ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.