ھەولێر.. بەھۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کەسێک گیانی لەدەست دا
2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ھەولێر، سەرکەوت کاڕەش: "لە رووداوەکەدا بەداخەوە ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە، ئەو خێزانانەی کە لە ئەنجامی ئاگرەکە لەنێو باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی پەیژەدارەوە رزگار کران".