وهزارهتى تهندروستى ههرێم، دواین ئامارى تووشبووانى كۆرۆناى بڵاوكردهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وهزارهتى تهندروستى ههرێمى كوردستان، ئامارى ٢٤ كاتژمێرى تووشبوانى كۆرۆناى بڵاوكردهوهو رایگهیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥ گیان لەدەستدان، ٧٢ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه
وهزارهتهكه له راگهیهنراوێكدا رایگهیاندووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٢٥٤) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١١٥٠) هەولێر، (٥٠٣) سلێمانی، (٤٢٠) دهۆك ، (٨) راپەڕین، (١٧٣) گەرمیان. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٩٧٠٩٩) پشکنین بووە)
ئاماژهى بهوهشكردووه، دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (٧٢) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (١١) پۆزەتیڤ: (١٠) پیاو و ئافرەتێک، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەک تووشبوو لە کەڕەنتین بووە و یەک تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە پشکنینی بۆ کراوە. نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ،MRF ). یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمانە و یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای جەلەولایە.
• پارێزگای سلێمانی (٥٨) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (٣١) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لە دەستدان: (١٨) پیاو و (١٠) ئافرەت و (٣) منداڵ، دوازدە لە تووشبووەکان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و تووشبووانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەتن، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی راپەڕین (٨) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو و (٢) ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانباران، گوندی هێرۆشێنی. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەڕەکەکانی قەڵات و بنارسجن.
دەڤەری گەرمیان (١٩) پۆزەتیڤ: (١٣) پیاو و (٦) ئافرەت، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای کەلارن، یەک تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانیە..
• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ: خێزانێکن؛ پیاوێک تەمەن ٣٦ ساڵ و ئافرەتێک تەمەن ٣٣ ساڵ و منداڵێک تەمەن ١٥ مانگ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون ولەکەڕەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٧٠٩) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٥) مردن هەیە و (٥٥١) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١١٢٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.