هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: لەبەغدا فشار بۆ ئاشكرا كردنى چارەنوسی 400 ملیارەكە ده‌كه‌ین

فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: لەبەغدا فشار بۆ ئاشكرا كردنى چارەنوسی 400 ملیارەكە ده‌كه‌ین
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: لەبەغدا فشار بۆ ئاشكرا كردنى چارەنوسی 400 ملیارەكە ده‌كه‌ین

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنى یەكگرتوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنیت: ئێمەش وەك پەرلەمانتاران نازانین ئەم پارەیە بۆكوێ چوە بەڵام لەبەغدا فشار درووست دەكەین تاكوو چارەنوسی 400 ملیارەكە ئاشكرا بكرێت.

د.موسەننا ئه‌مین لەبارەی چارەنوسی 400 ملیارەكە رایگەیاند: ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات كارێكی نایاساییە و پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو ئیلتیزامەی كەهەیەتی لەگەڵ حكومەتی عێراق و ئێمەش نازانین ئەم پارەیە بۆكوێ چوە تەنها ئەوەندە ئەزانین كە رایانگەیاندوە كە لەهەندێ كۆمپانیا قەرزیان كردوە بەشێكی دەدەنەوە بە قەورزی كۆمپانیاكان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حكومەتی ناوەندی تا مانگی چواربەبەردەوامی پارەی ناردوە پاشان ئەی داهاتی ناوخۆ چی لێهات ئەی ئەو قەرزانە بە كێ دراوەتەوە بڕكەی چەند بووە ئەمانە هەموویان پیویستیان بە شەفافیەتە، ئەم حكومەتە وەك ئەوەی ناكارایە لە هەمان كاتیشدا شەفاف نیە.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتیشى، لێرە پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری داهاتی ئەم وڵاتە نیەو حكومەتی عێراق نارازیە لەم بارودۆخەو ئێمە وەك پەرلەمانتاران لەبەغدا فشار دروست دەكەین تاكو چارەنوسی 400 ملیارەكە ئاشكرا بكرێت.

د.موسەننا ئه‌وه‌شى وت، حكومەتی هەرێم خەیاڵی خاوە ئەگەر بیەوێت دەست بخاتە ناو مووچەی فەرمانبەرانەوە چونكە ئەگەر لەمەو پێش ئەوەی بۆچوبێتەسەر لەمەو دوا بۆی ناچێتە سەروبەوشێوەیە دەست بخاتە ناو پارەی خەڵكەوە.