هەواڵی کوردستان ئێستا

مسته‌فا كازمى: ئابوورى عێراق درۆیه‌كه‌و بوونى نییه‌

مسته‌فا كازمى: ئابوورى عێراق درۆیه‌كه‌و بوونى نییه‌
مسته‌فا كازمى: ئابوورى عێراق درۆیه‌كه‌و بوونى نییه‌

2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سپێده‌ _ محسن حسين

سه‌رۆك وه‌زیرانى عانێراق ڕایگه‌ید: ئابوورى عێراق درۆیه‌كه‌ و بوونى نییه‌، به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت و سیستمى بانكیشمان هه‌ژار و لاوازه‌.

مسته‌فا كازمى راشيطةياند: به‌ ده‌ست خراپى پلاندانانه‌وه‌ ده‌ناڵێنین و ئابووریشمان نییه‌.

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا، مسته‌فا كازمى وتى: له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.

ئه‌وه‌شى وت: ئه‌و گفتوگۆیه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات پشت به‌ ڕاى مه‌رجه‌عیه‌ت و په‌رله‌مان و پێویستى عێراق ده‌به‌ستێت.

زیاتر وتى: ئامانجى حكومه‌ته‌كه‌م بریتییه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژاردانێكى پاك و پارێزگاریكردن له‌ دانه‌ڕمانى ئابوورى و پاراستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت.