وه‌زاره‌تى دارایی: له ٤٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا ٢٢٢ ملیارى ماوه‌ته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌سه‌ر ٤٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا بڕی ٢٢٢ملیار و ٢٧٥ ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە،
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه، ئه‌و ٤٠٠ ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه ٤٥٣ ملیار دینار بوو. به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا ٣٧٥ ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەوەروەها ١٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش بڕی ١٣٨ ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە ١٦٥ ملیار و ٧٢٥ ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کراو لەگەل ١٧ ملیۆنی هاوپەیمانان و ٧٥ ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت. چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی ٤٠٠ ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی ١٢ ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها ٣٨٨ ملیار بۆ هەرێم مایەوە. له‌و ٣٨٨ ملیار دیناره، بڕی ١٦٥ ملیار‌و ٧٢٥ ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە.
وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئێستا بڕی ٢٢٢ملیار و ٢٧٥ ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.