زیندانیانى گرتووخانه‌ى سلێمانى داواى به‌هاناوه هاتن ده‌كه‌ن.. چه‌ند زیندانییه‌ك نه‌خۆشن
2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گرتووخانه‌ى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى رایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێك له گرتووخانه‌كه دۆخى ته‌ندروستیان خراپه‌و گومان ده‌كه‌ین تووشى كۆرۆنا بووبن.
زیندانییه‌كى گرتووخانه‌كه كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: له‌ناو گرتووخانه قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر هه‌یه‌و دووره له رێكاره‌كانى خۆپارێزى ئه‌مه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروست كردووه.
وتیشى، دۆخى چه‌ند زیندانییه‌ك خراپه‌و گومان ده‌كه‌ن تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبن، بۆیه داواى به‌هاناوه هاتن ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له گرتووخانه‌كه به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: پشكنینى كۆرۆنایان بۆ 13 زیندانى گرتووخانه‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى نێگه‌تیڤ بووه.