English | عربي

پۆلیسی گەرمیان لەسەر دزرانی ئۆتۆمبێلێک پێنج کەسی دەستگیر کرد


پۆلیسی گەرمیان لەسەر دزرانی ئۆتۆمبێلێک پێنج کەسی دەستگیر کرد

2019/06/25 | 10:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، پێنج کەس بەھۆی دزرانی ئۆتۆمبێلێک دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەگەڕەکی شەھیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز دزرا، خاوەنەکەی سکاڵای ھێنایە لای پۆلیس، دوای لێکۆڵینەوە و چاودێریی ورد، بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بەسەر ئۆتومبێلەکەدا گرت و پێنج کەسیان دەستگیر کرد".

باس لەوەش کراوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی دزراوە لەنێوانیاندا فرۆشراوەتەوە، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەند کراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending