ئەمینداری گشتی ناتۆ: هاوپەیمانییەكەمان وەك دوژمن سەیری چین ناكات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
یه‌نس ستۆڵنبێرگ ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی باكووری ئه‌تڵه‌سیی (ناتۆ) رایگه‌یاند هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان وه‌ك دوژمن سه‌یری چین ناكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت ئاماده‌بێت به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بداته‌وه، كه له‌و وڵاته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .
ئه‌مینداری ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كدا، كه له‌ڕێگای ئۆنلاینه‌وه سازكرابوو راشیگه‌یاند، پێمان وایه زیادبوون و هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته گۆڕانكاری له‌هاوسه‌نگی هێز له جیهاندا دروست ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سكرتێری گشتی ناتۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2019 له‌به‌ریتانیا، وڵاتانی ئه‌ندام له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كه بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه ده‌بێت وه‌ڵامی لێكه‌وته‌كانی زیادبوونی هه‌ژموونی چین له‌بواری ئه‌منیدا بدرێته‌وه.
لێدوانی سكرتێری گشتی ناتۆ دوای ئه‌وه دێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ه‌مریكا، كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازییه له‌جیهاندا له‌گه‌ڵ چین به‌هۆی چه‌ندین پرسی جیاوازه‌وه رووی له گرژبوون كردووه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌ڕی بازرگانی‌و دۆسییه‌ی هۆنگ كۆنگ و دۆخی ده‌ریای باشووری چین و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه واشنتۆن په‌ككین به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه هه‌ژمار ده‌كات .