English | عربي

"جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد" محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: 10 مانگە هەڵبژاردن کراوە، دەبو حکومەت پێکبهاتایە



2019/06/25 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتوە، دەبو بکرایە، چونکە ئەمە ناوچەیەکی بچوک و کەمە دەبو زوتر بکرایە، بەڵام دیارە "كێشه‌كان زیاتر لەسەر ئەوەیە چەندی بەردەکەوێت و چەندی دەستدەکەوێت، ئه‌گه‌رنا بڕواناکەم لەسەر بەرنامە بێت". بڕواناکەم لەسەر بەرنامە بێت ئەگەر لەسەر بەرنامە بوایە ڕەنگە هەمومان پێمان باش بێت 

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتوە، دەبو بکرایە چونکە ئەمە ناوچەیەکی بچوک و کەمە دەبو زوتر بکرایە، بەڵام دیارە كێشه‌كان زیاتر لەسەر چەندی بەردەکەوێت و چەندی دەستدەکەوێت، ئه‌گه‌رنا بڕواناکەم لەسەر بەرنامە بێت ئەگەر لەسەر بەرنامە بوایە ڕەنگە هەمومان پێمان باش بێت لەسەر شێوازی سیستمی کارکردن لەداهاتودا بەڵام تا ئێستا هەر نەکراوە تا ئێستاش دۆخەکان هەر ئاڵۆزە".ئاماژەی بەوەشکرد، "دواجار دەبێت ئەو دو لایەنە هەر ڕێکبکەون، چونکە بەرژەوەندی خۆشیان و میللەتەکەش لە ڕێککەوتنیاندایە، ئەگەر ڕێکنەکەون ڕەنگە کوردستان توشی کارەسات و ناخۆشی بکات".ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌ك به‌ خه‌م كه‌ركوكه‌وه‌ بوایه‌ كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات

 

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌ك به‌ خه‌م كه‌ركوكه‌وه‌ بوایه‌ كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه‌ من پێموایه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك و ئه‌و شتانه‌ ڕه‌نگه‌ شته‌كان تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌رنا من پێم وانیه‌ پارێزگارێك ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بێت كه‌ وه‌زعی وڵاتێك یا هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایه‌كیان بێت".ئێمه‌ نازانین ئه‌و دوو حیزبه‌ (پارتی و یه‌كێتی) له‌سه‌ر كێشه‌ جۆراوجۆره‌كان كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چۆن ڕێككه‌وتون

 

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رونیکردەوە، "ئێمه‌ نازانین ئه‌و دوو حیزبه‌ (پارتی و یه‌كێتی) له‌سه‌ر كێشه‌ جۆراوجۆره‌كان كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چۆن ڕێككه‌وتون، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ركوك ئێستا له‌ ده‌ستی كورد نیه‌ به‌ڵكو له‌ ده‌ستی عیراقه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر سبه‌ی پارێزگارێك یان دو پارێزگاری كوردیشی بۆ دابنێن، كه‌ مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ستی كورد نه‌بێت چیمان پێده‌كرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ پێویسته‌ مه‌له‌فی ئه‌منی وه‌ربگرینه‌وه‌".دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌م كاته‌دا هیچ له‌دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت

 

ئەوەشی خستەڕو، "دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌م كاته‌دا هیچ له‌دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت، سبه‌ی هه‌ر جێگره‌كه‌ی كه‌ عه‌ره‌ب یا توركمان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت، ده‌بێت داوا له‌و بكرێت كارێك بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێموانیه‌ هێزێكی سه‌ربازی عیراقی بێت گوێڕایه‌ڵی پارێزگارێكی كورد بێت له‌كه‌ركوك".ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی كه‌ركوك ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا 

 

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود راشیگه‌یاند، "ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی كه‌ركوك ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی به‌كه‌ركوك و خانه‌قین وشه‌نگال و هه‌موو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان."پێموایه‌ جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش

 

به‌بڕوای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و وتی، "پێموایه‌ جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتوه‌، ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره‌ ڕوبدات هه‌روه‌ك چۆن له‌ 2003 ڕژێمی به‌عس ڕوخا یا شه‌ڕی داعش ڕویدا، ده‌بێت كورد چاوه‌ڕێی ڕوداوی گه‌وره‌تر بكات له‌ عیراق، جا ڕه‌نگه‌ 100 ساڵی تر یا په‌نجا یا بیستی تر بێت نازانرێت چۆن دێت ئه‌گه‌ر ڕوداوی گه‌وره‌تر ڕونه‌دات ئه‌وا كورد له‌كه‌ركوك كۆتایی هاتوه‌".ناكرێت له‌سه‌ر پارێزگارێك كێشه‌ دروست بكه‌ن، به‌بڕوای من گرنگ نیه‌ چونكه‌ پارێزگاریش دابنرێت هه‌ر جێگره‌كه‌ی كه‌ عه‌ره‌ب ده‌بێت و دەسەڵاتی دەبێت

 

لەبارەی مه‌رجی یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردنی له‌كابینه‌ی حكومه‌ت محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود دەڵێت، "ناكرێت له‌سه‌ر پارێزگارێك كێشه‌ دروست بكه‌ن، به‌بڕوای من گرنگ نیه‌ چونكه‌ پارێزگاریش دابنرێت هه‌ر جێگره‌كه‌ی كه‌ عه‌ره‌ب ده‌بێت یا توركمان ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت ئه‌گه‌رنا پارێزگاره‌كه‌ هیچ ده‌سه‌ڵات نابێت، پارێزگاری كه‌ركوك به‌شی یه‌كێتیه‌ هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌بێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending