د.ڕێبوار كه‌ریم: پڕۆژه‌مان ئاماده‌كردووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم بخه‌ینه سه‌ر به‌غداد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یێنێت، پڕۆژه‌مان ئاماده‌كردووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم بخه‌ینه سه‌ر به‌غداد
د. ڕێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند: " له نزیكترین كاتدا كە گه‌ڕاینه‌وه، بۆ به‌غداد پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌یه، تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بچێته سه‌ر به‌غداد. هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك حساب بانقی خۆی هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ مووچه‌كه‌ی له به‌غداده‌وه بۆ بێته سه‌ر حسابه‌كه‌ی، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه هیچ گره‌نتییه‌ك نیه. ئه‌وه خیانه‌ت نیه خۆ حكومه‌تی هه‌رێم دائیره‌ی دابەشکردنی مووچه نیه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات:" بۆچونێك دروستبووه له ناو حكومه‌تی هه‌رێم، كه نایه‌وێت ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد بكرێت، چونكه نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ك نوكته‌ش ده‌ڵێن، حكومه‌تی هه‌رێم به قسه‌ی فه‌له‌كناسێك ده‌كات كه پێیوتوون نرخی نه‌وت ده‌بێته 70$، له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكمه‌كه‌ون خۆتان نه‌وته‌كه‌تان بفرۆشن، بۆیه ڕه‌نگه حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت به قسه‌ی ئه‌و فه‌له‌كناسه بڕوات و نه‌یه‌وێت ڕێكکه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ به‌غداد-دا. ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم نه‌خه‌ڵه‌تێت به قسه‌ی فه‌له‌كناس و هه‌ندێك كه‌سی تر، كه له ناو حكومه‌تدان و پێیانوایه ئه‌م نه‌وته گران ده‌بێت و گرنگه هه‌رێم پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێككه‌وتن بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌ون به‌غداد ئیتر هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت."