English | عربي

لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رژمێری و وردبینی لە مووچه‌ی پله‌باڵاکان و خانه‌نشینكراوان دروست ده‌كرێت


لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رژمێری و وردبینی لە مووچه‌ی پله‌باڵاکان و خانه‌نشینكراوان دروست ده‌كرێت

2019/06/25 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)-  

پەرلەمانتارێکی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رژمێرییه‌كی ته‌واوی ئه‌و مووچه‌خۆر و خانه‌نشینكراوانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌نایاسایی پله‌ و مووچه‌یان بۆ دیاری كراوه‌.

سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دەسپاکی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "دوای ده‌ست به‌كاربوونی حكوومه‌ت پرۆژه‌ی چاكسازیی ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌كان كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران و راوێژكاری په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌بێت و دواتر سه‌رژمێریی و وردبینی بۆ لیستی ئه‌و ناوانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌پله‌ باڵا خانه‌نشینكراون".

گوتیشی: "هه‌یه‌ تائێستا به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌بینیووه‌ كراوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌خانه‌نشین، ئه‌مانه‌ سه‌رجه‌میان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ رێگای لێژنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ دواتر چاوپێكه‌وتن و وردبینی له‌ناوه‌كانیان ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌پێی راپۆرتی لێژنه‌ی چاكسازیی ده‌بێت ساڵی خزمه‌تی فەرمانبەر و پیشه‌ و شوێنی كاری دیاربێت و پێشینەی له‌گه‌ڵدا بێت، جگه‌ له‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان بارگرانییه‌كی زۆری به‌سه‌ر بوودجه‌ی حكوومه‌ته‌وه‌ داناوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending