English | عربي

دڵشاد گەرمیانی داوایەکی عەلی باپیر رەت دەکاتەوە


دڵشاد گەرمیانی داوایەکی عەلی باپیر رەت دەکاتەوە

2019/06/25 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)- باپیر داوای لە ئۆرگانەکانی حزبەکەی کردووە فشار بخەنە سەر گەرمیانی

سەرکردەیەکی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، داواکارییەکی ئەمیری حزبەکە ڕەت دەکاتەوە و گوێش بەو فشارانە نادات کە لەنێو حزبەکەوە دەخرێتە سەری.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، عەلی باپیر لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە دڵشاد گەرمیانی کردووە، وەکوو ھاندانێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەرکردانەی کۆمەڵی ئیسلامی کە لەم دواییانە وازیان لە حزبەکە هێنا، بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵ، بەڵام دڵشاد گەرمیانی داواکارییەکەی عەلی باپیری ڕەت کردووەتەوە.

 

هەر بۆ ئەم مەبەستە، چەندینجار عەلی باپیر، داوای لە مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی و دەزگای پێشمەرگە دێرینەکانی حزبەکە کردووە، فشار بخەنە سەر دڵشاد گەرمیانی، تاوەکوو بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵ، بەڵام دڵشاد گەرمیانی داواکاریی ھەموو بەرپرسەکانی کۆمەڵی ڕەت کردووەتەوە.

 

هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لەنێو کۆمەڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "چەند جارێک داوا لە دڵشاد گەرمیانی کراوە، بگەڕێتەوە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵ، بەڵام ئەو ھیچ کات ئامادەنییە بگەڕێتەوە، پەیوەندیش بە حزبێکی دیکەوە ناکات، چونکە دڵشاد گەرمیانی باوەڕی بە پڕۆسەی حزبایەتی نەماوە“.

 

دڵشاد گەرمیانی، سەرکردەی سەربازی و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی، بەھۆی شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەنساڕولئیسلام و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە ھەرێمی کوردستانی هەڵات، دواتر دڵشاد گەرمیانی لە کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامی، دەستی لەکار کێشایەوە و خۆی بۆ ھیچ پۆستێک کاندید نەکرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending