English | عربي

وەزارەتی دارایی سێ بڕیاری لەبارەی هێلكەوە دەركرد


وەزارەتی دارایی سێ بڕیاری لەبارەی هێلكەوە دەركرد

2019/06/25 | 17:00

(هەواڵ كوردستان)-

رێباز حەملان وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت سێ بڕیاری لەبارەی رێکخستنی بازاڕ و نرخی هێلکە دەرکرد، لەمبارەوە رایگەیاند پێویستە کەرتی کشتوکاڵ بایەخی پێبدرێ بۆ بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان.

لە یەكەم بڕیاردا لەبارەی رێكخستنی بازاڕ و نرخی هێلكەدا هاتووە كە كۆبوونەوەیەك لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، بە ئامادەبونی بەڕێوەبەرانی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگاكان و خاوەن كێڵگەكان بۆ تاوتوێكردنی بابەتی بەرهەمی هێلكە و رێكخستنی بازاڕ و دابینكردنی پێداویستی خاوەن كێڵگەكان و دیاریكردنی نرخی هێلكە ئەنجام بدرێت.

دووەم بڕیاریش بریتیە لە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بە مەبەستی سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ بۆ یەكخستنی رێنماییەكانی هاوردەكردنی هێلكە و لەبەرچاوگرتنی پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ.

لە سێیەم بڕیاریشدا هاتووە كە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار ئاگەدار بكرێنەوە بۆ ئەوەی خاڵە سنوورییەكان توند بكەن و رێگری لە هاوردەكردنی هێلكە بە رێگەی نایاسایی بكەن، لەبەربوونی مەترسی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending