English | عربي

پێنتاگۆن و ناتۆ لەبارەی پرسی ئێران کۆ دەبنەوە


پێنتاگۆن و ناتۆ لەبارەی پرسی ئێران کۆ دەبنەوە

2019/06/26 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کە بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ سەردانی برۆکسلی کردووە، ئاشکرای دەکات بەتەمایە لەبارەی هەوڵەکانی ئێران لەگەڵ هاوتاکانی لە ناتۆ هاوپەیمانێتییەک پێک بهێنێت.

 

مارک ئەسپر، دوێنێ سێشەممە 2019.6.25 بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "بەتەمایە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاوپەیمانێتییەکی گەورە پێک بهێنێت تاکوو ڕێبەرانی ئێران ناچار ببن لەگەڵ واشنتۆن گگفتوگۆ بکەن".

 

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایانە لە ناوچە بە واتای (ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان نییە)، بەڵکوو گرفت و ئاستەنگێکی انوچەیی و جیهانییە کە پێویستی بە دانوستان و دیپلۆماسیی نێودەوڵەتییە".

 

سەفەری مارک ئەسپر، بۆ برۆکسێل و کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتۆ لەبارەی ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و چەند دەزگایەکی پەیوەندیدار و محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

 

ئەو گەمارۆ نوێیانە لەدژی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی ئەمریکا لە نزیکە ئاوەکانی کەنداو لەلایەن ئێرانەوە هاتووەتە ئاراوە و تارانیش بەرپرسایەتیی تێکشکانی ئەو فڕۆکەیەی گرتووەتە ئەستۆ.

 

دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: "هێرشی دووبارەی ئێران، وەڵام و هێرشی قورسی ئەمریکای بەدوادا دێت و "بە جۆرێک لە هەندێ شوێن وەڵامەکان زۆر ئەستەم، واتە لەناوچوونی یەکجارەکییانە".

 

لە بەرانبەردا حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا ڕای گەیاندووە: "کۆشکی سپی تووشی تێکچوونی زهنی بووە و ئەو گەمارۆیانە کاریگەرییان نابێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending