English | عربي

دوو چەکداری داعشی عێراقی لە ئەمریکا دەستگیر کران


دوو چەکداری داعشی عێراقی لە ئەمریکا دەستگیر کران

2019/06/26 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەمریکای ناوەڕاست دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2019، حکوومەتی نیکاراگوا رایگەیاند، چوار چەکداری داعش لە کۆستەریکاوە دزەیان کردبووە ناو خاکی وڵاتەکەی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیانەوە لە ناوچەی ریفاس دەستگیر کران.

حکوومەتی نیکاراگوای ناوی چەکدارەکانی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- ئەحمەد غانم محەمەد جبوری، هاووڵاتیی عێراقی

- مستەفا عەلی محەمەد یاهوب، هاووڵاتیی عێراقی

- محەمەد ئیبرهیم موسا، هاووڵاتیی میسری

- مەحمود عیسا، هاووڵاتیی میسری

پۆلیسی نیکاراگوای رایگەیاندووە، چاوەڕێی فەرمان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش بۆ کۆستەریکا.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە میدیا عێراقییەکان، سێ لەو ناوانە، لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە داواکراون و ناوەکانیان دراوەتە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل).








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending