English | عربي

به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ شاری خانه‌قین تۆمار كرا


به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ شاری خانه‌قین تۆمار كرا

2019/06/26 | 12:10

(هەواڵ كوردستان)- كه‌شناسی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ خانه‌قین تۆمار كراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كه‌كۆپییه‌كی ده‌ست PUKcc كه‌وتووه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-6-2019، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ شاری خانه‌قین تۆمار كراوه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 48 پله‌ و دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له‌ مه‌یدان 46 پله‌ و خورماتوو 45 پله‌ دێن.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، حاجی ئۆمه‌ران به‌ به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ فێنكترین بووه‌، كه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تێیدا 33 پله‌ بووه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending