English | عربي

بازرگانەكان هەوڵیانداوە مادە هۆشبەرەكان ببەنە ناو ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆو پەیمانگەكانه‌وه‌


بازرگانەكان هەوڵیانداوە مادە هۆشبەرەكان ببەنە ناو ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆو پەیمانگەكانه‌وه‌

2019/06/26 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)- بەڕێوەبەری‌ نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 160 كەس بەهۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون .

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری‌ نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ڕیگەیاند: لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی 2019دەدا 160 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە زۆرێكیان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیەو ژنانیشی تێدایە.

بەڕێوەبەری‌ نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ مەترسیەكه‌شی ڕاگەیاندو ووتی: هەستدەكەین ماددە هۆشبەرەكان بەپلان دەهێنرێتە هەرێمی‌ كوردستان و بازرگانەكان بەچەك ڕوبەڕومان دەبنەوە.

جەلال ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد: زۆرێك لەبازرگانەكان هەوڵیانداوە مادە هۆشبەرەكان ببەنە ناو ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆو پەیمانگەكان و لە ئێستاشدا مادەیەك لەجۆری شیشە كە زۆر مەترسیدارەو ئاسانیش دەستدەكەوێت، بەكارهێنەرانیشی‌ شێت دەبن و تەقە دەكەن و دەبنە تێكدەر.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending