English | عربي

ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت


ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

2019/06/26 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)- بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و به‌شداریكردنی‌ یه‌كێتی‌ له‌كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت كۆببنه‌وه‌، سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، SNNیش ناوی‌ سێ‌ كاندیده‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی بۆ پۆستی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای‌ یه‌كێتیه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی 6ی 2019 وه‌فدێكی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌.

سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیش زانیاری زیاتری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكردو جه‌ختیكرده‌وه‌، “كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ دانانی‌ كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌بێت”.

هاوكات محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، “یه‌كێتی‌ ناوی كاندیده‌كان پێشكه‌شی سه‌رۆكی‌ ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناكات تائه‌وكاته‌ی‌ پارێزگارێكی‌ كوردو یه‌كێتی‌ بۆ شاره‌كه‌ دانه‌نرێت”.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ تایبه‌ت ده‌ست SNN كه‌وتون، ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی ناوی‌ (د.

عومه‌ر ئینجه‌، خالید شوانی‌ و ڕزگار عه‌لی‌) پێشكه‌ش به‌پارتی‌ ده‌كات و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و سێ‌ ناوه‌ ده‌كرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending