English | عربي

بەوێنە.. گیراوێک لە بنکەیەکی پۆلیس بە ئەشکەنجە قۆڵی دەبڕێتەوە


بەوێنە.. گیراوێک لە بنکەیەکی پۆلیس بە ئەشکەنجە قۆڵی دەبڕێتەوە

2019/06/26 | 14:15

(هەواڵ كوردستان)-

گیراوێک لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەهۆی ئەشکەنجەوە، قۆڵێکی دەبڕێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2019 لەما فەقیه، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) رایگەیاندووە، گەنجێک لە سەرەتای مانگی 1ـی 2019 لە بنکەیەکی پۆلیس لە بەغدا زۆر بە خراپی ئەشکەنجە دراوە.

لەما فەقیه هەروەها رایگەیاندووە، کە بەهۆی ئەشکەنجەکەوە، ئەو گەنجە قۆڵێکی لەدەست داوە و پزیشک بڕیویتییەوە.

بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، مافی دەستگیرکراوکان لە زیندانەکانیان پێشیڵ نەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending