English | عربي

هیومان رایتس وۆچ: بەهۆی ئەشكەنجەوە یەكێك لە زیندانیەكانی بەغدا قۆڵێكی لەدەستداوە


هیومان رایتس وۆچ: بەهۆی ئەشكەنجەوە یەكێك لە زیندانیەكانی بەغدا قۆڵێكی لەدەستداوە

2019/06/26 | 15:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ-ی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ (HRW) لە راگەیەندراوێكیدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ زیندانیانی عێراق دەربڕی و رایگەیاندوە، لە ئەنجامی ئەشكەنجەدا، یەكێك لە زیندانیانی بەغدا قۆڵی لەدەستداوە.لەمیا فەقێ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی HRW لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە رایگەیاند، "سەرەتای ئەمساڵ، لە ئەنجامی ئەشكەنجەدانێكی زۆردا لە یەكێك لە گروخانەكانی عێراق، زیندانیەك قۆڵێكی بڕدراوەتەوە".ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەو روداوە نیشانەیەكی دیكەیە لەسەر هەبونی ئەشكەنجە و ئازاردانی لەرادەبەدەر، كە لەناو زیندانەكانی عێراق ئەنجامدەدرێن"، داواشی لە حكومەتی عێراق كرد بە جددی كار لەسەر وەرگرتنەوەی مافی زیندانیەكان بكات و لە رێگەی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاریەكان دەستبكات بە پاراستنیان.لەوبارەیەوە رێكخراوی HRW داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەرانی عێراق كرد لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەشكەنجەدانی زیندانیان بكات و سەرجەم ئەو هێزە ئاسایشانە سزابدات كە بەرپسن لە ئەنجامدانی ئەو كارە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending