English | عربي

داوای لادانی وەزیری دارایی توركیا دەكرێت


داوای لادانی وەزیری دارایی توركیا دەكرێت

2019/06/26 | 17:35

(هەواڵ كوردستان)-

بە هۆی ئەو شكستەی ئاكپارتیی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ دووچاری بوو، داوا دەكرێ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆمار ریفۆرمێكی جیدی و گۆڕانكاری ریشەیی ئەنجام بدات، یەكەم گۆڕانكاریش لە زاوەكەیەوە دەستپێبكات كە وەزیری داراییە.

بەرات ئالبەیراك وەزیری دارایی توركیا كە لە هەمان كاتدا زاوای ئەردۆغانیشە، وەكو پێویست نەیتوانیوە وەزارەتەكەی بەڕێوە ببات و قەیرانی داراییش لە سەردەمی ئەودا سەختتر بووەتەوە، بۆیە داوا دەكرێت لە پۆستەكەی لابدرێت.

چەند میدیایەكی توركیا بڵاویان كردەوە، بوونی ئالبەیراك لە وەزارەتی دارایی، كێشەی بۆ ئەردۆغان دروست كردووە، چونكە هاووڵاتیان پێیان خۆش نیە زاواكەی لەسەر قاسەی دەوڵەت بێت و بەڵكو بە پێویستی دەزانن كەسێكی شارەزای ئەو بوارە بێتە شوێنی.

لای خۆیەوە عەبدولقادر سەلفی رۆژنامەنووسی نزیك لە ئەردۆغان، لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای دەكات وەزیری دارایی بۆ بەرات ئالبەیراك مسۆگەر كراوە و ئەردۆغان شوێنەكەی نایگۆڕێ، بەڵام پێویستە گۆڕانكاری لە كابینەی ئێستەی حكوومەتدا بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending