ئەگەر ئاستی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەوەستێت، کارەساتی مرۆیی و تەندروستی و ئابووری دروستدەبێت
2020-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک – بەشی هەواڵ لیژنەى باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجە، لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەئێستادا ١٦ تووشبووی کۆرۆنایان هەیە، کە ناویاندا ١١ کەسیان نیشانەکانیان هەیە و پێنج کەسیان بەداخەوە نیشانەکانیان زۆر بەتوندی هەیە، دوان لەوانەش باری تەندروستییان جێگیر نییە. ئاماژەى بەئەوەشدا، کۆرۆنا لەوەدا نەماوە کە بڵێین دەستى لەپشتەوەیە، بەڵکو دۆخەکە ڕاستییە و ئەوەی هاوڵاتییان […]