English | عربي

بالۆنەکانی حەماس 19 کۆمەڵگەی ئیسرائیلی دەسووتێنن


بالۆنەکانی حەماس 19 کۆمەڵگەی ئیسرائیلی دەسووتێنن

2019/06/27 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)-

بالۆنەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) 19 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی دەسووتێنن.

میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە، حەماس ئەو بالۆنە سووتێنەرانە لە رۆژی چوارشەممە 26-6-2019 ناردووەتە ئاسمان بۆ سووتاندنی کۆمەڵگە نیشەجێکانی ئیسرائیل.

بەهۆی ئەو ئەو بالۆنانەوە، رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە 19 کۆمەڵگەی ئیسرائیلی رووی داوە و زیانی ماددی زۆری لێ کەوتووەتەوە. 

حەماس بزووتنەوەیەکی تیرۆریست و توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر.

سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending