English | عربي

دزییەک لە بۆریی نەوتی شارێکی کوردستان ئاشکرا دەبێت


دزییەک لە بۆریی نەوتی شارێکی کوردستان ئاشکرا دەبێت

2019/06/27 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)-

پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکوور رایدەگەیەنێت، کە بەمەبەستی دزینی نەوت، ڕاستەوخۆ بۆریی لەیەکێک لە کێڵگەکانی نەوتی سنووری پارێزگای کەرکووک، کون کراوە و تانکەری لێ پڕ دەکرێ.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە یەکێک لە بیرە نەوتەکانی کێڵگەی نەوتی (بای حەسەن) لە سنووری شارۆچکەی دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک، حاڵەتێکی دزینی نەوت ئاشکرا کرا.

راگەیاندراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بە بۆرییەکی سێ ئینج، کە راستەوخۆ لە بیرە نەوتەکە راکێشرابوو، تانکەر پڕ دەکرا و دەدزرا.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیا عێراقییەکان دەستیان بەسەر هەموو سامانی کەرکووکدا گرت و بە ئارەزووی خۆیان نەوتی ئەو شارە تاڵان دەکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending