English | عربي

ئەڵمانیا چەکی کیمیاوی بە داگیرکەرێکی دیکەی کوردستان فرۆشتووە


ئەڵمانیا چەکی کیمیاوی بە داگیرکەرێکی دیکەی کوردستان فرۆشتووە

2019/06/27 | 09:25

(هەواڵ كوردستان)- داواکاری گشتی دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات

ژمارەیەک کۆمپانیای ئەڵمانی چەکی کیمیاوییان بە داگیرکەری رۆژئاوای کوردستان فرۆشتووە و لەم ماوەیەدا چەکەکە بەکار هات.

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا لە شاری ئیسن لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو هەواڵانە کردووە، کە باس لە فرۆشتنی ماددەی کیمیاوی لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئەڵمانی بە رژێمی سووریا، کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات، دەکەن.

گوتەبێژی داواکاری گشتیی ئەڵمانی رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان دوای سکاڵای سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی دەستیان پێ کرد، کە ئەو سێ رێکخراوە باسیان لەوە کردووە، کۆمپانیا ئەڵمانییەکان سزاکانیان پێشێڵ کردووە و ماددەی کیمیاویان بە رژێمی سووریا فرۆشتووە.

ماوک لۆکوک، بریکاری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکن بۆ کاروباری مرۆڤایەتی رایگەیاندووە، رژێمی سووریا لە سێ هەفتەی رابردودا، 18 بنکەی تەندروستی لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەی، بە چەکی کیمیاوی بۆردومان کردووە.

پێشتریش لە 80ـاکانی سەدەی رابردوو، کۆمپانیا ئەڵمانییەکان ماددەی کیمیاوییان بە رژێمی بەعسی عێراق فرۆشتبوو و ئەو رژێمەش لە بالیسان، شێخوەسانان، بادینان و لە ساڵی 1988ش لە هەڵەبجە، هەزاران هاووڵاتیی کوردستانی بەو چەکە شەهید کرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending