English | عربي

نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە وڵاتانی G 20 دەکات دۆسییەی خاشقچی بوروژێنن


نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە وڵاتانی G 20 دەکات دۆسییەی خاشقچی بوروژێنن

2019/06/27 | 09:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئانیس کالاماری، لێکۆڵەرەوەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی داوا لە وڵاتانی کۆمەڵەی G 20 دەکات لە کۆبونەوەکەیاندا لە ئۆساکای ژاپۆن، دۆسییەی کوژرانی خاشقچی بوروژێنن.سورم لەسەر ئەوەی کوژرانی خاشقچی کوشتنێک بوە بە پشتیوانی دەوڵەتێک 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئانیس کالاماری، لێکۆڵەرەوەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سورم لەسەر ئەوەی کوژرانی خاشقچی کوشتنێک بوە بە پشتیوانی دەوڵەتێک، ئەمە تاوانی کوشتنێک نیە کە کۆمەڵێک بەرپرسی گومڕا ئەنجامیان دابێت وەکو چۆن حکومەتی سعودیە باسی لێوەدەکات".وڵاتانی کۆمەڵەی G 20 دەبن دەبێت بەتەواوەتی بەرپرسیارێتی کوشتنی خاشقچی بخنە ئەستۆی سعودیە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو وڵاتانەی ئامادەی کۆبونەوەکەی کۆمەڵەی G 20 دەبن دەبێت بەتەواوەتی بەرپرسیارێتی کوشتنی خاشقچی بخنە ئەستۆی سعودیە".جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوس و نوسەری سعودی، دوای ئەوەی بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆسەی هاوسەرگیری سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کرد لە ئیستەنبوڵ، ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو دیار نەما و دواتر بەرپرسانی سعودیە رایانگەیاند خاشقچی بەهۆی دروستبونی شەڕ لە توركیا لەنێو کونسوڵخانەکەیاندا کوژراوە. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending