English | عربي

وه‌ستا ره‌سوڵ: له‌ زۆر شتی دیکە له‌گه‌ڵ پارتی ناكۆكین به‌ته‌نها پارێزگاری كه‌ركوك نیه‌


وه‌ستا ره‌سوڵ: له‌ زۆر شتی دیکە له‌گه‌ڵ پارتی ناكۆكین به‌ته‌نها پارێزگاری كه‌ركوك نیه‌

2019/06/27 | 11:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دو ئامانج ده‌پێكێت، یەکێکیان ئێستا "ته‌عریب" له‌ كه‌ركوك ده‌ستی پێكردوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ لە ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاردایه‌ رێگری لێبکات، دەشڵێت، "له‌ زۆر شتی دیکە له‌گه‌ڵ پارتی ناكۆكین به‌ته‌نها پارێزگاری كه‌ركوك نیه‌".له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دو ناو له‌لای ئێمه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ست بوه‌ دو ناویش له‌لای پارتیه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ست بوه‌ 

وه‌ستا ڕه‌سوڵ، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ لە کۆبونەوەی دوێنێی پارتی و یەکێتی سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاری كه‌ركوك گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌وباره‌یه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دو ناو له‌لای ئێمه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ست بوه‌ دو ناویش له‌لای پارتیه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ست بوه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌یم نه‌زانیوه‌".پێموایه‌ دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دو ئامانج ده‌پێكێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێموایه‌ دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دو ئامانج ده‌پێكێت، ئامانجێك ئێستا ته‌عریب له‌ كه‌ركوك ده‌ستی پێكردوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاردایه‌".لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پارێزگارێكی كورد له‌م كاته‌دا ده‌توانێت "ته‌عریب رابگرێت یا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ر سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقدا له‌ كه‌ركوك كه‌ ده‌وترێت ئێستا 12 هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌و هێزانه‌ له‌ناو كه‌ركوك-دان؟ وه‌ستا ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت، "به‌ڵێ ئه‌وه‌ یاسایه‌، با 100 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و سوپای عیراق له‌وێ بن كه‌ یاسایه‌ك له‌ عیراق ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ به‌ پارێزگاره‌كان، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك حاڵه‌تێكی تایبه‌ت هه‌یه‌، یه‌كه‌م پارێزگار نیه‌، هه‌رخۆی جێگری پارێزگاره‌ ئێستا و  له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بڕیارێك ده‌رچوو له‌لایه‌ن عه‌بادییەوە كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان مه‌سئولی به‌ڕ و به‌حر بێت له‌و شاره‌، ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش ته‌نها له‌شاری موسڵ و كه‌ركوك هه‌یه‌ ئیتر ده‌بێت قابیلی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ بێت".ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵده‌دات یاسا جێ به‌جێ بكات

 

رونیشیکردەوە، "ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵده‌دات یاسا جێ به‌جێ بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ شته‌ی باس ده‌كرێت، بۆیه‌ خۆ كوردیش ناتوانێت تا سه‌ر ئه‌وه‌ قبوڵ بكات ئه‌و 12 هه‌زار له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌یه‌، كورد ده‌توانێت دوو بیستی كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ كێشه‌كان قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ باشتره‌ هه‌ردولا ئه‌و كێشانه‌ به‌ لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن".به‌بڕوای وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا پارێزگارێكی كوردی- یه‌كێتی دابنرێت بۆ كه‌ركوك "ده‌توانێت چاره‌سه‌ری زۆری كێشه‌كاكانی ته‌عریبكردنی كه‌ركوك و ئیداری كه‌ ئێستا بۆگه‌ن بوه‌، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌، پلانی ئێمه‌ ڕونه‌ بۆ كه‌ركوك وه‌ ئه‌وه‌ ئامانجه‌كانمانه‌".زۆر شتی تر له‌گه‌ڵ پارتی-دا ناكۆكین، مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ته‌نها دانانی پارێزگاری كه‌ركوك نیه‌

 

وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شی وت، "زۆر شتی تر له‌گه‌ڵ پارتی-دا ناكۆكین، مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ته‌نها دانانی پارێزگاری كه‌ركوك نیه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌و نفوسه‌ زه‌به‌لاحه‌ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌تیو مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك له‌ناو خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕوته‌كه‌ی و هاوسه‌نگی هێز له‌شاره‌كه‌، هه‌ندێك خه‌ڵك پێی خۆش نیه‌، بۆیه‌ كه‌ركوك شتێكی كه‌م نیه‌ هه‌ردولامان پارتی و یه‌كێتی به‌و چاوه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ین".نابێت كه‌ركوك ببێته‌ قوربانی ململانێی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی

 

ڕاشیگه‌یاند، "نابێت كه‌ركوك ببێته‌ قوربانی ململانێی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه‌ ئه‌وكات میلله‌ت لێت قبوڵ ناكات خۆ سیاسه‌تی كورد هه‌موی بریتی نیه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌م دوو حیزبه‌، بۆیه‌ به‌ڵكو هه‌ر كوردێك له‌هه‌ر شوێنێك دڵی لای كه‌ركوكه‌، بۆیه‌ پێم وانیه‌ بهێڵن تاسه‌ر سه‌رانی ئه‌و دوو حیزبه‌ بیخۆن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending