كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانى مانگرتنیان له كاركردن راگه‌یاند
2020-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان و دابه‌شنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی مانگی شوباتی ئه‌مساڵیان، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی سلێمانی مانگرتنیان ده‌ستپێكرد.
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ سپێده ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، هه‌موو مانگێك موچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ن له كاتی خۆیدا هه‌موو مانگێك موچه‌یان پێبدرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی فرایكه‌وتنی هه‌ناوی له‌مڕۆوه مانگرتن له كاره‌كانمان راده‌گه‌یه‌نین و ناچینه‌وه سه‌ر كار.