هه‌ڵه‌بجه داواى هاوكارى پزیشكى له حكومه‌ت ده‌كات.. دوو توشبوو ته‌ندروستیان ناجێگیره
2020-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
سپێدە - عیرفان ئەحمەد
سەرۆکی تیمی بەرەنگاربوونهوهى کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو توشبووی كۆرۆنا باری تەندروستیان جێگیر نییە، داواى هاوكارى پزیشكیش ده‌كات.
د.جیهاد ئیبراهیم، داوا لە حکومەت و خێرخوازان دەکات هاوکاری کەرتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بکەن، چونکە پێویستیەکی زۆریان بە دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزیە بۆ تیمەکانی بەرەنگاری کۆرۆنا.