English | عربي

بەحرەین باڵیۆزەكەی لە عێراق بانگكردەوەحكومەتی عێراق 54 خۆپیشاندەری دەستگیركرد


بەحرەین باڵیۆزەكەی لە عێراق بانگكردەوەحكومەتی عێراق 54 خۆپیشاندەری دەستگیركرد

2019/06/28 | 09:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین 54 كەسیان دەستگیركردوە، لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین باڵیۆزنەكەی لە عێراق بانگكردەوە و داوایكرد گیانی كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد بپارێزرێت.ئەمڕۆ هەینی، 28/6/2019 وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەكی لەسەر خۆپیشاندانەكانی سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغداد بڵاوكردوە و رایگەیاند، هێزەكانیان 54 خۆپیشاندەریان دەستگیركردوە.شەوی رابردو، لە بەغدادی پایتەخت، خۆپیشاندەران  دژى بەستنى کۆنگرەى مەنامە کە لە مەنامەى پایتەختى بەحرەین لەسەر پرسی فەلەستین لەژێر ناوی ئاشتی لەپێناو گەشەسەندندا بەڕێوەچو، هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین و ئاڵاى بەحرەینیان داگرت و ئاڵاى فەڵەستینیان بەرزکردەوە. وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین باڵیۆزی وڵاتەكەی بانگكردەوە و داواشی لە حكومەتی عێراق كرد گیانی كارمەندانی دیكەی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد بپارێزرێت

لەو بارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئیدانەی ئەو خۆپیشاندانەی كردو نیگەرانی خۆی دەربڕی و راشیگەیاند ئەو خۆپیشاندانە دژ بە سەروەری خاكی عێراق ئەنجامدراوە.هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین باڵیۆزی وڵاتەكەی بانگكردەوە و داواشی لە حكومەتی عێراق كرد گیانی كارمەندانی دیكەی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد بپارێزرێت.لای خۆشیەوە ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو خۆپیشاندانە پێچەوانەی یاسا دیبلۆماسییەكانە و وێڕای دەربڕینی داوای لێبوردنیش لە حكومەتی بەحرەین راشیگەیاند كە 54 كەسیان دەستگیركردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending