English | عربي

بەهۆی دوو مووچەییەوە فەرمانبەرێک سزا دەدرێت


بەهۆی دوو مووچەییەوە فەرمانبەرێک سزا دەدرێت

2019/06/29 | 14:05

(هەواڵ كوردستان)- بەپێی یاساکە سزای دوومووچەیی زیندانیکردنە

پارێزەرێکی عێراقی بەھۆی دوو مووچەییەوە سزا دەدرێت و نووسراوێک بۆ سەندیکای پارێزەرانی عێراقی دەنێردرێ.

 

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی (نەزاھە)ی عێراقی نووسراوێکی بۆ سەندیکای پارێزەرانی عێراق ناردووە و تێیدا باسی کەیسی پارێزەرێک دەکات، کە لە یەک کاتدا ھەم پارێزەرایەتی کردووە و ھەم مامۆستا بووە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

 

بەپێی نووسراوەکە، ئەو پارێزەرە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددە ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی، ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و داواش لە سەندیکای پارێزەرانی عێراق کراوە، نوێنەریان بنێرن.

 

بەپێی ماددەی ٣٤٠ـی یاسای سزادانی عێراقی، هەر فەرمانبەرێک یان ڕاسپێردراوێک بە خزمەتی گشتی، بە شێوەیەکی بە مەبەست (عەمدی) زیانی دارایی لە دەزگایەکی دەوڵەت یان لە بەرژەوەندییەکانی ئەو لایەنە بدات کە کاری تێدا دەکات، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە زیاتر نەبێت لە ٧ ساڵ یان حەبسکردن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending