English | عربي

مووچەی شەھیدانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاوتا دەکرێت


مووچەی شەھیدانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاوتا دەکرێت

2019/06/29 | 17:55

(هەواڵ كوردستان)- حکومەتی عێراق وەزارەتێک بۆ کاروباری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی زیاد دەکات و مووچەی شەھیدانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش ھاوتا دەکرێت.

فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لەبارەی ھاوتاکردنی مووچەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم رەزامەندییان دەربڕیوە، بەڵام جیاوازیی یاساکانی دەزگای شەھیدانی عێراق و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم کێشەی دروستکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی کوردستانەوە کار بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە شەھیدان دەکات و وەزارەتی شەھیدانی عێراقیش دادەمەزرێنێت.

وتیشی: لە ھەرێمی کوردستان 109 ھەزار کەس مووچەی شەھیدان و زیندانی سیاسی وەردەگرن، بەپێی یاسا، مووچەکانیان لەگەڵ سەرجەم شەھیدانی عێراق دەخرێنە سەر وەزارەتی شەھیدانی عێراق.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending