English | عربي

شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای جێبەجێكردنی مادەی 140ی كرد


شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای جێبەجێكردنی مادەی 140ی كرد

2019/06/29 | 23:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمشەو ئەندامانی شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەغدا داوای جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق كرد.

ئەندامانی شاندەكە لە دوای دیدارە فرەوانەكانی ئەمڕۆیان لە بەغدا، كە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڤاڵە فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیشیان لەنێودا بوو، ئەمشەو بەر لە كۆتاییهێنان بە گەشتە یەك ڕۆژیەكەیان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئاماژەیان بەوە دا كە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتیوانی جێبەجێكردنی مادەی 140 دەكات.

شاندەكە رایانگەیاند لە میانی دیدارەكانی ئەمڕۆیاندا، لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی و نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، باسیان لە مادەی 140 كردووە.

گوتیشیان كە ئەوان پشتیوانی لە جێبەجێكردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەكەن و لایەنەكانیش هان دەدەن پابەندی بن.

ئەمڕۆ شەممە ئەو شاندەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک گەیشتنە عێراق و لەگەڵ سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کۆبوونەوە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending