مسته‌فا كازمی: به‌ره‌وڕووی به‌ره‌نگاری گه‌وره بووینەتەوەو پلانی چارەسەرمان داناوە
سپێده - محسن حسین
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك پلانیان بۆ تێپه‌ڕاندان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یران و به‌ره‌نگارییانه‌ی كه ئێستا به‌ره‌وڕوویان بوونه‌ته‌وه، داناوه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه مسته‌فا كازمی له باره‌گای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگایه كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی ستایشی ڕۆڵی هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و هێزانه له شه‌ڕی دژبه تیرۆر و پته‌وتركردنی ئاسایشی وڵات، قوربانی زۆریان داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه به‌ره‌وڕووی به‌ره‌نگاری گه‌وره بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تیش له‌ڕووی ئابوورییه‌وه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی هه‌یه و گوتی: ژماره‌یه‌ك پلانمان بۆ تێپه‌ڕاندان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یران و به‌ره‌نگارییانه‌ی كه ئێستا به‌ره‌وڕوومان بووینه‌ته‌وه، داناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانییدا، مسته‌فا كازمی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئاسایشی ئابووری له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌دی بێت و راشیگه‌یاندووه كه حكوومه‌ت هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئابووری وڵات، سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان، سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی باسیشی له‌وه‌كردووه كه گرنگه پارێزگاری له كه‌ڕامه‌ت و شكۆی هاوڵاتییان بكرێت و له هه‌مانكاتدا، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه نابێت ڕێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك بدرێت، هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.