وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوە لەبارەی حاڵەتەکانی ئەنفلەوەنزای بەراز لە سلێمانی دەدات
2019-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
چه‌ند حاڵه‌تێكی ئه‌نفله‌وه‌نزا له سلێمانی تۆمار كراون و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له شاری سلێمانی چه‌ند حاڵه‌تێكی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز (H1.N1) هه‌بووه، كه به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی چوار حاڵه‌ت بوون و جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزایه".
گوتیشی: "له‌وانه‌یه ئه‌مه ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز نه‌بێت و وه‌رزی بێت، به‌ڵام ئێمه ڕێكاری خۆمان ده‌گرینه به‌ر و هه‌ر كه‌سێك گومانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌بێت، یه‌كسه‌ر ڕێكاری ته‌ندروستی بۆ ده‌گیرێته به‌ر".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ده‌بێت هاووڵاتییانیش له حاڵه‌تى له‌م شێوه‌یه، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.