English | عربي

کەرکووک.. نەبوونی بەنزین خۆپیشاندانی شۆفێرانی لێ کەوتەوە


کەرکووک.. نەبوونی بەنزین خۆپیشاندانی شۆفێرانی لێ کەوتەوە

2019/07/01 | 11:45

(هەواڵ كوردستان)- شۆفێر تەکسییەک: پارێزگار وەڵامی داواکانمان ناداتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە کۆمەڵێکی بەرچاو شۆفێران لە کەرکووک و بەتایبەت شۆفێرانی تەکسی بەهۆی نەبوون و کەمیی بەنزین و کوالێتی خراپی بەنزین، لە پێش بینای پارێزگای کەرکووک خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.

 

شۆفێرانی خۆپیشاندەر ئەمڕۆ دووشەممە 2019.7.1 و ناڕازی کە لەبەردەم بینای پارێزگای کەرکووک کۆ بوونەتەوە و لەبەر کەمی و نەبوونی بەنزین ناڕەزاییان دەربڕیوە و یەکێک لە شۆفێرانی ناڕازی لەمبارەوە بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیەند: "ئەو بەنزینەی پێمان دەدەن کەمە و زۆر خراپە و نەوتی تێکەڵە و بەتایبەت ئەو بەزنینەی کە بە تەکسییەکان دەدرێت و توانایی دابینکردنی ئەو بڕەشیان نییە و حکوومەتێک نەتوانێ 40 لیتر بەنزین دابین بکات، هەر نەبێت باشە".

 

هاووڵاتییەکی دیکە لەمبارەوە گوتی: "ئێمە وەک شۆێرانی تەکسی لە شاری کەرکووک داوای مافی خۆمان دەکەین، لە حاڵێکدا شاری کەرکووک ژێرەکەی هەمووی نەوتە، ئاخر کەی ڕەوایە بەنزینی تێدا نەبێت، ماوەیەکە بەنزینی تەکسییەکان لەلایەن بەنزینخانە ئەهلییەکانەوە دابین دەکرێت و بەهۆی نەبوونی ڕکابەر، ساختەکاری و دزیی تێدا دەکرێت و ئەو بڕە کەمە بەنزینەش کە دەدرێت زۆر خراپە و مادەی دیکەی تێکەڵ دەکرێت".

 

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەش کرد: "کەس نییە لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەن بەنزینخانە ئەهلییەکاندا بکات، ئێمە تەنانەت بەوەش ڕازی بووین، بەڵام ئێستا بەنزینخانە ئەهلییەکانیشیان لێ داخستووین، باشە ئێمە روو لە کوێ بکەین؟

 

ڕاشی گەیاند: "هانامان هێناوەتە لای پارێزگار و ئەویش وەڵاممان ناداتەوە وق ئێمە ڕەوانەی لایەنێکی دیکە دەکات، ئەگەر پارێزگار لەم شارە ئەم گرفتەی بۆ چارەسەر نەکرێت، پێمان بڵێن کێ پێی چارەسەر دەکرێت؟"

 

شۆفێر تەکسییە ناڕازییەکان دەڵێن: "ئێمە هەموومان لە توێژی دەستەنگ و هەژارین و ئەم گرفتەش هەر بۆ تەکسییەکانە و ئۆتۆمبێلی دیکە کێشەی نییە و کەس بە هانامانەوە نایەت و کەس وەڵامدەر نییە و هەموو لایەک گرفتمان بۆ ساز دەکەن".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending