English | عربي

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانەوە دەدات


وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانەوە دەدات

2019/07/01 | 15:00

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرواری نوێکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی یەکی سلێمانی دەکات.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاریی سەر بە وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و واژۆی رابەر سەدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بە (وەکالەت)ی بەسەرەوەیە و تێیدا ڕوونکردنەوە لەبارەی بەرواری نوێکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران دراوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، "ئەو گرێبەستانەی پێش دەرچوونی رێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتمانەوە نوێکراوەتەوە پێویست بە نوێکردنەوە ناکەن تاکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکە بەردەوام دەبێت".

ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە خاڵی 17ـەیەمی ڕێنماییەکە بەرواری جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە 1/1/2019ـەوە دیاریکراوە جگە لە مووچە.

رێنمایی دارایی ژمارەی 10ی 2019 تایبەتە بە رێکخستنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن و سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ماوەی گرێبەستەکەیان، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەکراونەتە هەمیشەیی.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending