هەواڵی کوردستان ئێستا

قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات

قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات
قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات

2020-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌رزی راوه‌ماسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و هاوڵاتیان له‌ ئه‌مرۆوه‌ ده‌توانن به‌رێگای یاسایی ده‌ست به‌ راوه‌ماسیكردن بكه‌نه‌وه‌

بەرپرسانی پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ رایانگه‌یاند، لە ئێستادا راوە ماسی رێگە پێدراوە، بەڵام راوکردن لە رێگەی تەزوی کارەبا، ژەهر و تی ئێن تییەوە قەدەغەیە و ئەنجامدەرانی سزا دەدرێن.

هێمن کمرخان ئەفەندی، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و ئەو کەسانەی ژیان و کاسبیان لەسەر راوەماسییە دەتوانن دەستبەکار بکەنەوە، لە ماوەی داهاتوشدا سەرەڕایی ئەوەی رێکارەکانی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان زیاتر دەکرێت، بەڵام چاودێریکری پاراستنی سامانی ماسی و راونەکردن بەشێوازی قەدەغەکراو سزای یاسایی لەسەر دەبێت،


ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە بۆ ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە هەرێمی کوردستان وەک ماوەی قەدەغەی راوەماسی دیاریکراوە و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەی پارێزگاکانیش ئەرکی پاراستنی سامانی راوەماسیان پێ سپێردراوە.