English | عربي

خۆپیشاندانەکانی سودان دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە


خۆپیشاندانەکانی سودان دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە

2019/07/01 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆی سودان توندوتیژی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 7 خۆپیشاندەر کوژران و 181 کەسی دیکەش برینداربون.بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆی سودان توندوتیژی لێکەوتەوە و بەگوتەی وەزارەتی تەندروست، لانیکەم 7 خۆپیشاندەر کوژران و 181 کەسی دیکەش برینداربون.دەیان هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ئەمڕۆی سودانیان کردوەبەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەیان هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ئەمڕۆی سودانیان کردوە دژبە ئەنجومەنی ژەنەراڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان. ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی بەسەختی برینداربونلەمبارەیەوە کۆمیتەی پزیشکانی سودان کە پەیوەندییان بەخۆپیشاندانەکانەوە کردوە، ئاشکرایانکرد ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی بەسەختی برینداربون و ئەگەری بەرزبونەوەی رێژەی کوژراوەکان نزیکە.شایەتحاڵەکان جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا پۆلیس گازی فرمێسکڕێژیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.لای خۆشییەوە ژەنەراڵ محمد حەمدان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان داوای رێکەوتنێکی گرنگ و بەپەلەی کردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending