English | عربي

وەزارەتی دارایی وه‌رگرتنی باجى بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ درێژکردەوە


وەزارەتی دارایی وه‌رگرتنی باجى  بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ درێژکردەوە

2019/07/02 | 09:40

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد و جیا له‌ که‌رتی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ وه‌رگرتنی باج درێژدەکاتەوە.

له‌ نوسراوێکی دا که‌ به‌رواری 30ی حوزه‌یرانی 2019 ده‌رچووه‌ ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و خانووبه‌ره‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت “بڕیادراوه‌ بۆماوه‌ی پێنج مانگ له‌ 1ی ته‌مموز تاوه‌کو 30ی تشرینی دووه‌می 2019 ماوه‌ی وه‌رگرتنی باج درێژبکرێته‌وه‌”.

له‌ نوسراوه‌که ى ‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و خانووبه‌ره‌دا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە که‌ ئەو بڕیارە باجی لێبڕینی راستەوخۆی کارمەندانی کەرتی تایبەت ناگریتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending