English | عربي

پۆلیسی گەرمیان ئامارێک بڵاو دەکاتەوە


پۆلیسی گەرمیان ئامارێک بڵاو دەکاتەوە

2019/07/02 | 13:25

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئاماری شەش مانگی ساڵی 2019ی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، 10 کەس کوژراون و 7یان بەھەڵە کوژراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 2/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، 3 پیاو کوژراون، 7 کەسی دیکەش بە ھەڵە کوژراون، خۆکوشتنیش لەو شەش مانگەدا تۆمار نەکراوە.

پۆلیسی گەرمیان ھەر لە ئامارەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە ماوەی 1/1/2019 تا 30/6/2019، ھەزار و نۆ کەس بەھۆی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانەوە دەستگیر کراون، کە 773یان سەرووی 18 ساڵن، 22یان ئافرەتن، 94یان خوار تەمەنی 18 ساڵین، 120 کەسیش سزا دراون.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending