هەواڵی کوردستان ئێستا

مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌كات

مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌كات
مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌كات

2019-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کە ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین

بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم.

ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری  یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانییەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2019/12/29